دوای ئەمریکا… ئەوروپا تیک تۆک سنووردار دەکات



ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، تۆمەتەکانیش لە زانیاری هەڵە و سیخوڕی و ئالوودەبوون و مەترسی تەندروستیەوە دەست پێدەکات، ئەم دۆسییەیەش بەشێکی گرنگە لە زنجیرەیەک دۆسییەی کراوە، کە بەهۆیەوە گرژییەکانی نێوان چین و ڕۆژئاوا زیاتر دەبن.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ڕۆژی دووشەممە، فەرمانی بە بەڕێوەبەرانی خزمەتگوزاری تیک تۆک کرد، کە هەڵسەنگاندنێک سەبارەت بە مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکانی خزمەتگوزارییە نوێیەکەی “تیک تۆک لایت” لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن.

بەپێی وتەی بەرپرسانی UNHCR، “تیک تۆک لایت” ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات خاڵەکان کۆبکەنەوە بە سەیرکردنی هەندێک کلیپی ڤیدیۆیی و دواتر ئەو خاڵانە بگۆڕنەوە بە بابەتی بەنرخی دیکە وەک کووپن بۆ کڕین لە ئەمازۆن.

بەرپرسانی کۆمسیۆن ڕایانگەیاندووە، ئەگەر تیک تۆک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی پێویست پێشکەش نەکات، ئەوا کۆمپانیاکە دەتوانێت ڕووبەڕووی سزای دارایی لەسەدا یەک لە کۆی داهاتی ساڵانەی لە ئاستی جیهانیدا ببێتەوە، ئەمە جگە لە سزادانی خولیی بە ڕێژەی لەسەدا ٥ی داهاتی ڕۆژانەی.

ئەگەر لە کۆتاییدا کۆمیسیۆن بەو ئەنجامە بگات کە تیک تۆک یاساکانی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان پێشێلکردووە، ئەوا دەکرێت کۆمپانیاکە سزابدرێت بە بڕی سەدا ٦ی کۆی داهاتی ساڵانەی لە سەرانسەری جیهاندا.

سنووردارکردنی تیک تۆک لە ئەمریکا

ڕۆژی شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاسایەکی پەسەند کرد تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات، ئەگەر خاوەنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای بەناوبانگ کە بنکەکەی لە چینە لە ماوەی ساڵێکدا پشکەکانی نەفرۆشێت.

ئەنجوومەنی نوێنەران بە دەنگی 360 دەنگی ڕازی بەرامبەر بە 58 دەنگی نارازی لەگەڵ ئەو یاسایەدایە.

تۆڕی تیک تۆک ڕۆژی شەممە لە ئیمەیڵێکدا ئاماژەی بەوەداوە، قەدەغەکردنی ئەم خزمەتگوزارییە لە ئەمریکا “ئازادی ڕادەربڕین”ی ١٧٠ ملیۆن ئەمریکی پێشێل دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیاری یاسای قەدەغەکردنەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی حەوت ملیۆن کۆمپانیا و داخستنی پلاتفۆرمێک، کە ساڵانە بە بڕی ٢٤ ملیار دۆلار بەشداری ئابووری ئەمریکا دەکات.

لە پارێزگایەكی هەرێم نرخی غاز جێگیر كرا
پێشت لە پارێزگایەكی هەرێم نرخی غاز جێگیر كرا
لە عێراق و هەرێم 5.4 ملیۆن منداڵ كوتراون
دواتر لە عێراق و هەرێم 5.4 ملیۆن منداڵ كوتراون
ەیوەندیدار