لە عێراق و هەرێم 5.4 ملیۆن منداڵ كوتراون



ماوەی هەفتەیەكە و لە 16ی ئەم مانگەوە هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە لەناو منداڵان لە باخچەكان و خوێندنگەكان دەستی پێكردووە و بڕیارە تاوەكو كۆتایی مانگ بەردەوام بێت و تیایدا زیاتر لە 7 ملیۆن منداڵ بكوترێن.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە بەردەوامە و تا ئیستا 5 ملیۆن و 400 هەزار منداڵ کوتراون.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵمەتەکە تا پێنج شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆ گەیشتن بە ئامانجی پلان بۆ داڕێژراوی کوتانی زیاتر لە 7 ملیۆن منداڵی خوێندنگەی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان.

لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە لە سلێمانی دەستپێكردنی هەڵمەتی كوتان دژی سوڕێژە ڕاگەیەنرا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تیمەکانی کوتان لە مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكانەوە ڕۆژانە بەپێی پلانێکی (10 ڕۆژی ) سەردانی سەرجەم باخچە و خوێندنگەكانی سنورەکانیان و گوندەکانی دەورووبەریان دەکەن بۆ كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سوڕێژە.

سورێژە نەخۆشیەكی ڤایرۆسی توندی مەترسیداری درمییە تووشی كۆئەندامی هەناسەدان دەبێت و دواتر بە لەشدا بڵاودەبێتەوە.

ئەو كەسانەی تووشی سوورێژە دەبن لەهەر تەمەنێكدا بێت، ئەگەر كەسەكە پێشتر سورێژەی نەگرتبێت یاخود كوتانی بۆ نەكرابێت، زیاتر منداڵان و ژنانی دووگیان مەترسیان لەسەرە ئەگەر ڤاكسینیان وەرنەگرتبێت تووشی ئەم نەخۆشیە ببن.

دوای ئەمریکا… ئەوروپا تیک تۆک سنووردار دەکات
پێشت دوای ئەمریکا… ئەوروپا تیک تۆک سنووردار دەکات
بڕی بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان دیاری كرا
دواتر بڕی بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان دیاری كرا
ەیوەندیدار