وەزارەتی دارایی و ئابووری داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات



وەزارەتى دارایى و ئابووریى، داوا لە گشت وەزارەت و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەتەوە دەکات، زانیاریى تەواویان لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بۆ بنێرن کە بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانى ناردووە ئاماژەى بەوەکردووە، داوایان لێدەکەن زانیاریى تەواوى ئەو فەرمانبەرانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە پڕبکەنەوە و بە زووترین کات بۆیان رەوانە بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەوەى تاوەکو ئێستا زانیارییەکانیان بەتەواوەتى بەدەستنەگەیشتووە و کەموکوڕى زۆر لە فۆڕمەکاندا هەیە، دوا ڕێکەوتیش بۆ ناردنى زانیارییەکان 10ـى ئایارى 2024ە.

وەزارەتى دارایى لینک و باڕکۆدێکیشى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەداوە، لینک و باڕکۆدەکە لە کاتژمێر 12:00ـى ڕۆژى سێشەممە 23ـى نیسان کارادەبێت، هەروەها داواکراوە لە ڕێگەى ئیمەیڵى دیوانى وەزارەت و فەرمانگەکانەوە زانیارییەکان بنێرن.

سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیای خەڵک دەکات
پێشت سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیای خەڵک دەکات
یەکێتی داوای چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
دواتر یەکێتی داوای چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
ەیوەندیدار