سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیای خەڵک دەکات



لە یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی تۆڕی میدیای خەڵک کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی ئاڕاستەی تۆڕی میدیای خەڵک کرد بەبۆنەی ١٢٦ ساڵەی یادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە.

دەقی پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی:

بەڕێز تۆڕی میدیای خەڵک بە هەموو توانامەوە پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕینم، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین، بە چاوی ڕێزەوە لە ئەرکی پیشەییتان دەڕوانین و هیوای  بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەیەکی کوردی بە ناوی (کوردستان) لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسڕ بڵاوکرایەوە، هەر لەبەر ئەوەشە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ڕۆژی ٢٢ی نیسان بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دیاریکرا.

تۆڕی میدیای خەڵک لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بە بێ لایەنی و ڕاستگۆیی هەواڵ و زانیارییەکان بۆ وەرگرانی دەگوازێتەوە.

مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
پێشت مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات
دواتر وەزارەتی دارایی و ئابووری داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات
ەیوەندیدار