دوو سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



لە هەفتەی ڕابردووەوە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە و هاوكات ئەم هەفتەیەش دوو سەبەتەی خۆراكی، كە بەشی سێیەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵە دابەش دەكرێت، كە سەبەتەیەكیان بەشەخۆراكی تەواوی هاووڵاتیانە و سەبەتەیەكیشیان وەك بەشەخۆراكی زیادە دەدرێت بەو هاووڵاتیانەی لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی تۆماركراون.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەست بە دابەشكردنی بەشێكی نوێی ماددەكانی خۆراك خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دەكەن، كە هاوكات لەگەڵ ئەو بەشەخۆراكە، بەشەخۆراكی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیش دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ یەك شەممە 21ی نیسان، دەست بە دابەشكردنی هەردوو سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەكرێت و بۆ ئەوەش سەرجەم كارمەندانی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگاكان لە ڕۆژانی جەژن و پشووەكاندا بەردەوام بوون لەسەر ئامادەكردنی بەشەخۆراك تاوەكو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك جەختی كردۆتەوە، كە كۆمپانیاكەیان ئامادەكاری تەواوی هونەری و كارگێڕی كردووە بۆ دابەشكردنی سەرجەم ماددەكانی بەشەخۆراك بۆ سەبەتەی خۆراكی سێیەمی ئەمساڵ و سەرجەم كۆگای پارێزگاكان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و دابەشكردنی بەسەر بریكارەكان و هاووڵاتیاندا.

داواشی لە بریكارەكانی خۆراك كردووە، “سەردانی ناوەندی بڕینی چەك و لیستی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان”.

 

بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان درا
پێت بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان درا
بەهای دۆلار و تمەن شكان
دوات بەهای دۆلار و تمەن شكان
پەیوەندیدار