عێراق ئاردی سفری خستە بازاڕەوە



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی بازاڕ و ڕێگری لە گرانی دەستی بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر كرد و بە نرخی پاڵپشتی كراو دەیخاتە بازاڕەوە.

ڕیاز مەهدی ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەدواداچوونی بۆ ژمارەیەک کارگەی ئەهلی کرد، کە لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری بازرگانیدا دیاری كراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستەکانی سەرپەرشتیاری وردبینی لەو کارگە ئەهلییانەی ئاردی سفری بازرگانی بەرهەمدەهێنن لە بەغدا، دەستیانکردووە بە وردبینیکردن ئەو ڕێوشوێنانەی، کە لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفردا گیراونەتەبەر، هەروەها کوالیتییەكەی و ئەو بڕە گەنمەی دابین كراوە لەگەڵ دڵنیابوون لە سەلامەتی کارەکانی گواستنەوە و گەیشتنی بەبێ‌ دەستكاری كردن.

جەختیشی كردۆتەوە، وەزارەت پلانی کارکردنی یەکگرتووی ئامادە کردووە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ماددەكانی سەبەتەی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و دابەشکردنی بە شێوەیەکی بەردەوام، هەروەها دەستەبەرکردنی هەزاران تۆن خۆراک و فرۆشتنی بە هاووڵاتیان لە ڕێگەی فرۆشگاکانی بە بازاڕکردنیەوە بە نرخێکی پاڵپشتیکراو ئەوەش بە ئامانجی سەقامگیرکردنی نرخی خۆراک و بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک بۆ وڵات.

ڕیاز ئەلموسەوی وتوشیەتی، “ئەم پڕۆژە نیشتمانییە خزمەت بە بەرهەمی نیشتیمانی دەکات و پێگەی بازاڕی ناوخۆ بەرز دەکاتەوە لە کێبڕکێکردن لەگەڵ بەرهەمە هاوردەکراوەکان، بەتایبەتی کە بەرهەمی گەنم لە عێراق دەستی کردووە بە هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت گەیشتن بە ئاستی خۆژێنی ڕاستەقینەی تێپەڕاندووە”.

ڕووداوە سەختەکانی منداڵی ماسولکەکان لە تەمەنی گەورەییدا لاواز دەکات
پێشت ڕووداوە سەختەکانی منداڵی ماسولکەکان لە تەمەنی گەورەییدا لاواز دەکات
پزیشكێك زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە ئاشكرادەكات
دواتر پزیشكێك زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار