لە عومان و ئیمارات، بارانی یەک ساڵ لە ڕۆژێکدا باری



شارەزایانی کەشوهەوا دووپاتیان کردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا کە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبێت، هۆکار بووە بۆ ئەو دابارینە زۆرەی بووە هۆی هەستانی لافا و لە ئیمارات و عومان، کە لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا هاوشیوەی نەبووە.

 

دکتۆر مەنار غانم، شارەزا لە دەستەی گشتی کەشناسی لە میسر، بە ماڵپەڕی (العربیە)ی ڕاگەیاندووە، لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە باس لە چاوەڕوانییەکان دەکەین سەبارەت بە خراپی ڕەوشی کەشوهەوا، چونکە گەرمبوونێک جیهانی هەیە، و بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەکانی گەرما لە جیهاندا وایان کردووە ڕەوشەکە نالەبار بێ.

 

ئەو پسپۆڕە میسرییە ئاشکرایکردووە، ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە دابەشکردنی فشارەکاندا، هەروەها تا گەرمبوونەکە زیاتر بێت، توندی کەشوهەوا بەهێزتر دەبێت و دیاردە کاریگەرەکانی کەشوهەوا زیاتر دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئیمارات و عومان، ئەو بڕە بارانانەی کە لە ساڵێکی تەواودا دەبوو ببارێت، لە یەک ڕۆژدا باریوە، ئەمە ڕووداوێکی کەشوهەوای بێ وێنەیە کە لە ماوەی ٧٥ ساڵدا ڕووی نەداوە.

 

دکتۆر مەنار غانم، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە پشێوی کەشوهەوا ببێتە هۆی لەناوچوونی هەسارەی زەوی، بەتایبەتی کە خێرابوونێکی لەڕادەبەدەر لە پلەکانی گەرمادا هەیە کە دەگەنە بەرزییەکی بێ وێنە، ئێستا گەیشتووەتە ١٦.٥ پلە. شارەزایان لە هەموو کۆنفرانسەکانی کەشوهەوادا داوای ئەوە دەکەن، کە لانیکەم لەم ئاستەدا بێت و لەوە زیاتر نەبێت، ئەمەش لەبەر خەمی ژیانی مرۆڤەکانە.

 

غانم جەختی لەوە کردەوە، کە گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە ئەمری واقیع و ڕووبەڕووبوونەوەی پێویستی بە بودجەیەکی زۆر و یاسای پابەندکەر هەیە، چونکە سروشت توڕە بووە، و ڕەنگە کاردانەوەکانی لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بن.

 

توێژەران پێشبینیان دەکەن، گۆڕانی کەشوهەوا ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی شێ و مەترسی لافاو لە ناوچەکانی کەنداو و ئەگەر هەیە شەپۆلی بەهێزی باو باران لەو وڵاتانە خراپتر بێت کە ژێرخانی گونجاویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارانبارینی بەخوڕ نییە.

 

لە هەولێر نۆ پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاوبان جێبەجێدەکرێت
پێشت لە هەولێر نۆ پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاوبان جێبەجێدەکرێت
قەیرانی ئاو و وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات
دواتر قەیرانی ئاو و وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات
ەیوەندیدار