لە هەولێر نۆ پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاوبان جێبەجێدەکرێت



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی نۆ پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگاوبان دەکرێت.

پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران و باشترکردنی ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، نۆ پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردن و دروستکردنی ئاوبەر، لە چەندین شوێنی جیاجیا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر خراوەتە تەندەرەوە و بەم نزیکانە دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی پڕۆژەکان هاتووە:

1- چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی (بنەسڵاوە، پونگینە، گردیش، چەمرگە) بە درێژی 12,5 کیلۆمەتر.

2- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە ڕێگای سەرەکی (شەمامك، شێخ شێروان، عەوێنە) بە درێژی 21,7 کیلۆمەتر.

3- دروست كردنی ئاوبەری سندوقی (3*3) نۆ چاوە لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی (بن بێرز، عارەب کەند) لە ناحیەی شەمامک.

4- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە ڕێگای سەرەکی (مەخمور، قووشاغلو، قووشتەپە) بە درێژی 19,5 کیلۆمەتر.

5- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە ڕێگای سەرەکی (بەستۆڕە، بەربیان، دارەشەکران، ئیفراز) بە درێژی 32 کیلۆمەتر دەکەوێتە قەزای خەبات.

6- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای (هەبان، دووڕیانی باسکە کاریتە) بە درێژی 11 کیلۆمەتر.

7- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە ڕێگای سەرەکی (شێخ مەممودیان، لۆفەکانی زینەتیر، سێریانی بالیسان خەلیفان زینەتیر) بە درێژی 13,6 کیلۆمەتر لە ناحیەی بالیسان سەر بە قەزای شەقلاوە.

8- چاککردنەوەو قیرتاوکردنی ڕێگای (کۆڕێ، بیرێژ) بە درێژی 4 کیلۆمەتر لە ناحیەی کۆڕێ قەزای پیرمام.

9- چاککردنەوەی خێرا بۆ چەند شوێنێکی جیاجیا لە ڕێگای سەرەکی (حوجران، دەربەندی گۆمەسپان) بە درێژی 21 کیلۆمەتر.

ئامارێکی مەترسیداری بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵان ڕاگەیەنرا
پێشت ئامارێکی مەترسیداری بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵان ڕاگەیەنرا
لە عومان و ئیمارات، بارانی یەک ساڵ لە ڕۆژێکدا باری
دواتر لە عومان و ئیمارات، بارانی یەک ساڵ لە ڕۆژێکدا باری
ەیوەندیدار