شانەی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



بەپێی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق، لە تەقینەوەکەی بنکەی سەربازیی کالسۆ لە بابل، چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا و هەشت چەکداری دیکەش برینداربوون.

شانەی ئەمنیی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی بنکەی سەربازیی کالسۆ لە بابل، بڵاوکردەوە و دەڵێت، كاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنه‌كه‌ی سه‌ربازیی كالسۆ لە باکووری پارێزگای بابل ڕوویدا، بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا و هەشت چەکداری دیکە برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوکەی شانەی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، کارمەندانی بەرگریی شارستانیی بابل و لایەنەکانی دیکە هەوڵی زۆریاندا ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکەن و کۆنتڕۆڵی بکەن.

دەشڵێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای تایبەتمەند لە بەرگریی شارستانی و گروپە پەیوەندیدارەکانی دیکە پێکهێنراوە.

ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل…تاقیکردنەوەیەکە بۆ واشنتۆن
پێشت ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل…تاقیکردنەوەیەکە بۆ واشنتۆن
پەروەردە خوێندکاران لە فێڵێک ئاگاداردەکاتەوە
دواتر پەروەردە خوێندکاران لە فێڵێک ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار