بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند



بەڕێوەبەرایەتی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) ڕۆژی پێنج شە ممە ڕایگە یاند، بوومەلەڕزەیەک بەگوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر پارێزگای تۆکات-ی لە باکووری تورکیا هە ژاند.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، تیمەکانی ئافاد و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە لێکۆڵینەوە لە دۆخی شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە دەکەن.

لە 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری تورکیا و باکووری سوریای هەژاند، دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 ڕوویدایەوە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و ماڵوێرانی ماددی گەورەی بەجێهێشت .

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی بە زەبری چەک چوار ئۆتۆمبێلی دزیبوو دەستگیرکرا
پێشت ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی بە زەبری چەک چوار ئۆتۆمبێلی دزیبوو دەستگیرکرا
لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
دواتر لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
ەیوەندیدار