لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت



لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بە پلەبەرزکردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی بودجە دەڵێت”بڕیاری دادگای فیدراڵییە مووچە وەک عێراقی لێبکرێت”.

وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە لیستی مووچەی مانگی ئایار بە پلەبەرزکردنەوەوە بنێرن، و دەستکراوە بە وردبینی بۆ لیستەکان.

ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق پارەی پلەبەرزکردنەوە خەرجدەکات،  دەشڵێت ”بڕیاری دادگای فیدراڵییە مووچە وەک عێراقی لێبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی یاسای بودجە مووچە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، کورتهێنانیش هەبێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی دەکاتەوە.

هەر فەرمانبەرێک یەک بۆ سێ پلە بەرزدەکرێتەوە. بەگوێرەی خزمەت و بڕوانامە بۆ هەر پلەیەک لەنێوان 28 بۆ 68 هەزار دینار دەخرێتە سەر مووچەکەی.

بە مەزەندەی وەزارەتی دارایی، پلە بەرزکردنەوە مانگانە 70 بۆ 100 ملیار دیناری پێویستە.

ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێم ڕاگیراوە، بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بێت دەبێت مووچە تەوتین بکرێت و هاوتای عێراق بکرێتەوە، بەم پێیەش دەبێت سەرجەم پلە ڕاگیراوەکان بۆ فەرمانبەران بکرێتەوە.

بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند
پێت بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند
پاکێجیکی نوێی سزا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا بەسەر ئێران جێبەجێکرا
دوات پاکێجیکی نوێی سزا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا بەسەر ئێران جێبەجێکرا
پەیوەندیدار