سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی مووچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی هەڵوێستی لەسەر مووچە بلاوکردەوە و جەختی لەسەر تەوتین کردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی حێراق کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق ، گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکەوە کرد لەنێویشیاندا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێـم.

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنیشنان و سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمەوە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی باسی لەوە کردووە، بەپێی دەستووری عێراقی ٢٠٠٥ بڕیاردرا مووچەی مووچەخۆران بە نیشتیمانی بكرێت.

جاسم محەمەد وتیشی، “سیستمی دیموكراسی عێراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستووری و سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە ژێر سەرپەرشتی كۆمیسیۆنێكی هەڵبژاردنی سەربەخۆدا”.

بالیۆزی هەنگاریا جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا و رۆڵی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە چەسپاندنی بنەما دەستووری و دیموکراسییەکان بۆ بنیادنانی سیستەمێکی پەرلەمان لەسەر بنەمای سەروەری یاسا بەرز نرخاند.

زرنگانەوەی گوێ چییە؟
پێت زرنگانەوەی گوێ چییە؟
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار