ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەولێر دەکرێت



بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە وەرگرتن و بەبازاڕکردنى گەنمى جووتیاران لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.18، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە داڕشتنى میکانیزم و ڕێوشوێنى پێویست بۆ وەرگرتن و بە بازاڕکردنى گەنمى جووتیاران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، ئومێد خۆشناو تیشکى خستۆتە سەر ئەو ئامادەکارى و ڕێوشوێنانەى کە پێویستن بۆ وەرگرتن و بە بازاڕکردنى گەنمى جووتیارانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمساڵ بگیرێتەبەر، لەوبارەیەشەوە دەست خۆشى لە سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى سەرپەرشتیارى ساڵى ڕابردووى پرۆسەکە کرد و جەختى لەوە کردەوە کە ئەندامانى لیژنەى نوێ دەبێت پڕۆسەکە بۆ ئەمساڵ لە سایلۆى هەولێر و سایلۆى قوشتەپە زۆر بەباشتر و چاکتر لە ساڵانى ڕابردوو و بەبێ کەم و کوڕى و کێشە و گرفت بەڕێوەببەن، هەروەها دووپاتى لە یەکسانى و دادپەروەرى لە وەرگرتنى دانەوێڵەى جووتیاران کردەوە.

ئومێد خۆشناو ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، لە پێناو پیشکەشکردنى ئاسانکارى و هاریکارى و یارمەتیدانى جووتیارانى سنوورى قەزایی کۆیە، ڕەزامەندبوونى پارێزگاى هەولێری نیشاندا بۆ کردنەوەى بنکەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران لە کۆیە و بۆ ئەومەبەستەش لەلایەن وەزارەتى بازرگانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێکار و رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر.

جارێکیتر نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
پێت جارێکیتر نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت
دوات بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت
پەیوەندیدار