جارێکیتر نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی



بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ، 269 ملیۆن و 62 هەزار و 701دۆلاری خستە بازاڕەوە و لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، لە ئێستادا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نزیکبوونەوە لە داخستنی کۆتایی هەفتەی بازاڕی دراوەکان نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 148 هەزار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نیسان، بانکی ناوەندینزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازارەکانەوە، کە 17 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و 251 ملیۆن و 302 هەزار و701 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە فرۆشت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێم، لە ئێستادا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، نرخی دۆلار بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزیوە لە کاتێکدا نزیکەی هەفتەیەک دەبێت نرخی دۆلار لە سەرو 148 هەزار دینارەوەیە.

سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێگەی ئابوری عێراق، و پێدەچێت بە کۆمەڵێک ڕێکەوتن و هاریکاری گرنگ لە کۆشکی سپی بێتە دەرەوە، ئەمەش بەو پێیەی ئەمریکا ستایشی عێراقی کرد لەو کارانەی بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و رێگری کردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار کردوویەتی.

هاوکات هەنگاونان بۆ بەبانکیکردنی سەرجەم مامەڵەکان و گرنگیدان بە کەرتی بانکی لە عێراق، جێی بایەخی ئەمریکایە و ڕەچاوی ئەو هەوڵانە کراوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی لە پەرەپێدانی کەرتی بانکیدا بەرز نرخاندووە.

سوننەکانی پەرلەمان داوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن
پێشت سوننەکانی پەرلەمان داوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن
ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەولێر دەکرێت
دواتر ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەولێر دەکرێت
ەیوەندیدار