پەرلەمانتارێک وەزارەتی کۆچبەران بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات



پەرلەمانتارێکی پارتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات، دەڵێت، “دزی گەورە هەیە، هەموو بەڵگەنامەکان ڕادەستی داواکاری گشتی دەکرێن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیخلاس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بە گەندەڵی تۆمەتبار کرد، لەبارەی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکیشەوە دزییەک ئاشکرا دەکات.

ئیخلاس دلێمی ڕایگەیاند، لە وەزارەتدا بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بە ملیارەها دینار دەخەمڵێندرێت، ئەمەش لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە ئاشکرا کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بەڵگەنامەکان ڕادەستی داواکاری گشتی دەکرێن، فایلەکانی بەردەستمان بەڵگەی دزی گەورەی تێدایە، لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا ئاشکرای دەکەین.

ئاشکراشی کرد، وەزارەتی کۆچبەران گرێبەستی لەگەڵ مانگی سووردا کردووە بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی، بەڵام هیچ داتایەک نییە بۆ سەلماندنی ئەمە کە بەڕاستی جێبەجێ کرابێت.

ئەمریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە
پێشت ئەمریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆتی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە
عێراق ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کرد
دواتر عێراق ١٨ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واشنتۆن واژۆ کرد
ەیوەندیدار