پلەکانی گەرما بۆ 37 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ئایندەدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 37 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، سبەینێ لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو دەگاتە سەروو 30 پلەی سیلیزی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیشدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە 1-2 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەوە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە 37 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەی گەرماش 20 پلەی سیلیزی دەبێت و لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 32

سلێمانی: 29

دهۆک : 30

زاخۆ: 31

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 35

سۆران: 29

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 37

گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگیرا
پێشت گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگیرا
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەندیدار