نرخی زێڕ بەرزبووەوە



سەرلەنوێ نرخی زێڕ بە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دوو هەزار و 372 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 394 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەم هەڵکشانەی نرخی زێڕ لە کاتێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ئۆنسەیەک بە دوو هەزار 325 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 563 هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 497 هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 432 هەزار دینار

پلەکانی گەرما بۆ 37 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە
پێشت پلەکانی گەرما بۆ 37 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار