گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگیرا



عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگرت، پاش ئەوەی بەهۆی لافاوەوە ژێر ئاو کەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی  بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە ژێر ئاو کەوت.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە 17ی نیسانەوە سەرجەم گەشتەکانی هاتن و ڕۆشتنی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، پاش ئەوەی دۆخی کەشوهەوا لە دوبەی ئاسایی بووەوە، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

فڕۆکەخانەی دوبەی بە یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکان دادەنرێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ژێر ئاو کەوت، بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، ئێستا سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەکرێت، ڕەنگە بەم نزیکانە نەتوانێت کارەکانی ئاسایی بکاتەوە.

 

ڕێبەر ئەحمەد: هیچ گروپێکی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان نییە
پێشت ڕێبەر ئەحمەد: هیچ گروپێکی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان نییە
پلەکانی گەرما بۆ 37 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە
دواتر پلەکانی گەرما بۆ 37 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار