نرخی دۆلار بەرزبووەوە



بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 267 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخەکەشی لە بۆرسەکانی هەرێم و عێراقدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، 266 ملیۆن و 914 هەزار  40 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 242 ملیۆن و 594 هەزار و 40 دۆلاری حەواڵە و 24 ملیۆن و 320 هەزاریش بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 148 هەزار و 450 دینار

بۆرسەی سلێمانی 148 هەزار و 500 دینار

بۆرسەی بەغدا 148 هەزار و 400 دینار

بۆرسەی بەسڕە 148 هەزار و 500 دینار

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
نێچیرڤان بارزانی: کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و نابێت بیکەینە قوربانی ناڕەزایی لە دەسەڵات
دواتر نێچیرڤان بارزانی: کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و نابێت بیکەینە قوربانی ناڕەزایی لە دەسەڵات
ەیوەندیدار