مێتا لە ئینستاگرام تاقیکردنەوەی زیرەکی دەستکرد دەکات



ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کۆمپانیای مێتا دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی ئەو ڕۆبۆتە زیرەکییە دەستکردەی کە لەگەڵ بەرنامەی ئینستاگرام پەرەی پێداوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی ڕۆبۆتی Meta AI کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، بە ژمارەیەکی سنووردار لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام.

ئەو بەکارهێنەرانەی کە بە ئەکاونتەکانیان تاقیکردنەوەی Meta AI دەکەن، ئێستا دەتوانن هەر وشەیەک لە بواری گەڕان لە بەرنامەی “ئینستاگرام”دا دابنێن، و گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ڕۆبۆتەکەدا پیشان دەدات، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن پرسیاریش بکەن یان ئەو ئامۆژگارییانەی کە ڕۆبۆتەکە بەکارهیهێناوە پێیان دەدات.

تەنانەت هەندێک لە بەکارهێنەران توانیویانە داوا لە ڕۆبۆتەکە بکەن کە ڤیدیۆی پەیوەست بە هەندێک بابەت بدۆزێتەوە.

دزەپێکردنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆبۆتی Meta AI هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام دەدات ناوەڕۆکی نوێ لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە دەستنیشان بکەن.

بۆ نموونە پێشنیاری سەیرکردنی “خۆرئاوابوونی جوان لە دوورگەی ماوی” دەکات، و لەکاتی کلیککردن لەسەر یەکێک لە ڤیدیۆ پێشنیار کراوەکان، بەکارهێنەرەکە ڤیدیۆی هاوشێوەی دیکە یان پەیوەندیدار بە هەمان بابەت پیشان دەدرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مێتا ئەم ڕۆبۆتەی بڵاوکردبووەوە بۆ تاقیکردنەوە بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی واتسئەپ لە هیندستان بۆ نموونە، ئاماژەی بەوەکرد کە کار لەسەر پەرەپێدانی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزارییە جیاوازەکان پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئەو ئەپڵیکەیشنە و سایتانەی سۆشیال میدیا بکات کە بەڕێوەی دەبات.

کۆمپانیای تێسلا زیاتر ٪ ١٠ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
پێشت کۆمپانیای تێسلا زیاتر ٪ ١٠ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
دزەیی: بایدن ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە
دواتر دزەیی: بایدن ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە
ەیوەندیدار