دزەیی: بایدن ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە



بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە سەرۆکی ئەمریکا ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردووە کێشەکانی عێراق و هەرێم چارەسەربکرێن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ ئەوەی كە سەرۆكی ئەمریکا ئاگاداری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی بەمشێوەیەیە، هاندەرە بۆ ئەوەی ئەو هەوڵانە بەردەوام بن.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بایدن پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی حكومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشدا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، دووبارە دەست بكرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی گشت ئەو کێشانەی كە بەربەستن لەبەردەم پرۆسەكەدا، هاوكات ئەویش دووپاتی لە گرنگی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردووەتەوە.

مێتا لە ئینستاگرام تاقیکردنەوەی زیرەکی دەستکرد دەکات
پێشت مێتا لە ئینستاگرام تاقیکردنەوەی زیرەکی دەستکرد دەکات
هەڵمەتی کوتان دژی سورێژە دەستپێدەکات
دواتر هەڵمەتی کوتان دژی سورێژە دەستپێدەکات
ەیوەندیدار