هەڵمەتی کوتان دژی سورێژە دەستپێدەکات



هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێدەکات و ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت، لەلایەن تیمەکانەوە سەردانی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و نەوەکانی ئایندە، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوکات بەردەوامیش دەبێت لە زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژی کارکردن دەخایەنێت لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی سێ هەزار و٢٨٠ كارمەند، نزیکەی ٨٧٣ هەزار و ١٩١ منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە.

ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتی کوتان دەستپێدەکات، ماوە 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

ژمارەی منداڵان ٨٧٣ هەزار و ١٩١ منداڵ لە ڕێگەی ١٠ هەزار و ٩١٦ سەردان بۆ نزیکەی سێ هەزار و ٩٨١ قوتابخانە، کە سێ هەزار و ٢٨٠ کارمەند تێیدا بەشدارن لە ڕێگەی هەزار و ٩٤ تیم، هەزار و ١٠٠ سەرپەرشتیار سەرپەرشتی دەکەن، لەلایەن ٢٧ ناوەندی سەرپەرشتی.

دزەیی: بایدن ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە
پێشت دزەیی: بایدن ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە
سامسۆنگ یەکەم ساردکەرەوە نمایش  دەکات کە ئاستی کارایی وزەی “A”ی لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە
دواتر سامسۆنگ یەکەم ساردکەرەوە نمایش  دەکات کە ئاستی کارایی وزەی “A”ی لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە
ەیوەندیدار