بەربەست لە دەوروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت



بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و هاتووچۆی سلێمانی، بەربەست لە دەروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕایگەیاند، مەبەست لە سەردانەكە بۆ هاوئاهەنگی زیاتری نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی بووە لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم ناوەندەكانی خوێندندا.

ڕوونیشیکردەوە کە چالاککردنی هەندێک لیژنەی هۆشیاركردنەوە و ناساندنی یاسا و ڕێنماییەكان و هێماكانی هاتوچۆ، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەری پەروەردە و هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە دانانی بەربەست (تاسە) لە دەوروبەری ئەو ناوەندانەی خوێندن گفتوگۆیان کرد كە پێویستن بۆ سەلامەتی قوتابیان و خوێندكاران و ئەوەشی خستەڕوو کە شوێنەکان بە هەماهەنگی هەردوولا دیاری دەكرێن.

دەربارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکانی هەڵەبجە بڕیاردرا
پێشت دەربارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکانی هەڵەبجە بڕیاردرا
دەربارەی ئەو ڤیتامینانە بزانە کە لە وەرزی بەهاردا لەش پێویستییەتی
دواتر دەربارەی ئەو ڤیتامینانە بزانە کە لە وەرزی بەهاردا لەش پێویستییەتی
ەیوەندیدار