ئێران.. گەشتە ئاسمانییەکانی لە دوو فڕۆکەخانەی سەرەکی تاران دەستپێکردەوە



بەشێکی فڕۆکەخانەکانی ئێران بۆ ماوەی نزیکی ٢٤ کاتژمێر گەشتەکانیان ڕاگرت، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەکانی تارانی پایتەختی ئێران گەشتەکانیان دەستپێکردەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە ئێران، فڕۆکەخانەکانی تارانی پایتەختی ئێران کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەشتەکانیان دەستپێکردەوە.

پێشتر ڕۆژی یەکشەممە، هەردوو فڕۆکەخانەی سەرەکیی تاران، فڕۆکەخانەی خومەینی و فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، گەشتەکانیان ڕاگرت.

شەوی شەممە ئێران هێرشێکی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، لە وەڵامی ئەو هێرشەدا کە کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج.

ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە لە کاتی هێرشی ئێراندا ئاسمانی خۆیان داخست و ئاسمانی ئێرانیش بە کراوەیی مایەوە.

وەزارەتی دارایی قەرزی پێشینە بۆ توێژێک دەداتەوە
پێت وەزارەتی دارایی قەرزی پێشینە بۆ توێژێک دەداتەوە
دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران
دوات دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران
پەیوەندیدار