وەزارەتی دارایی قەرزی پێشینە بۆ توێژێک دەداتەوە



وەزیری دارایی بڕیاری دا لەسەر بودجەی وەزارەتەکەی قەرزی پێشینە بۆ شەهیدانی جەنگی داعش بداتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی یەکەم ڕێنمایی دارایی بۆ ساڵی 2024 دەرکرد کە پەیوەستە بە دانەوەی قەرزی پێشینە کشتوکاڵییەکانی شەهیدانی جەنگی داعش.

لە ڕێنماییەکەدا هاتووە کە “سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعشن لەسەر بودجەی وەزارەتمان پاکتاو دەکرێن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە ڕێنماییەکە شەهیدانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی دەگرێتەوە.

کەشناسی: تۆزێکی سووک بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: تۆزێکی سووک بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە
ئێران.. گەشتە ئاسمانییەکانی لە دوو فڕۆکەخانەی سەرەکی تاران دەستپێکردەوە
دواتر ئێران.. گەشتە ئاسمانییەکانی لە دوو فڕۆکەخانەی سەرەکی تاران دەستپێکردەوە
ەیوەندیدار