ئەمریکا: ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراون کە لە ئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون



فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان لەناوبردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە پاڵپشتی ئەوروپا لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی نیسان زیاتر لە ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، لەگەڵ شەش مووشەکی بالیستی کە مەبەست لێی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بووە لە ئێران و یەمەنەوە تێکشکاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکێکی بالیستیک لەسەر شوێنی هەڵدانی و حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە پێش ئەوەی بخرێنە ناو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیای حوسییەکان لەسەر زەوی لەناوبران.

ڕۆژی شەممە، ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەمەش لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سوریا لە 1ی نیساندا بوو، کە لە ئەنجامدا سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم کارە مەترسیدارانەی ئێران ئامادەیە بۆ پشتیوانی لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری.

دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران
پێشت دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکران
دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵا لە دژی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵا لە دژی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار