دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵا لە دژی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە



بڕیارە دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆبێتەوە کە بە هۆی دەرکردنی فەرمانی دامەزراندنی دوو پارێزگا لە دژی سەرۆک کۆمار تۆمارکراون.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، دادگاکە سکاڵایەک لە دژی، د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار تاوتوێ بکات کە بە هۆی دەرکردنی فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ موهەنەد عەلی، لە پۆستی پارێزگاری موسەننا لەسەری تۆمار کراوە.

هەر ئەمڕۆ  دادگاکە سکاڵایەکی دیکەی هاوشێوە لەسەر سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکات بە هۆی دەرکردنی فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ ئەسعەد عیدانی لە پۆستی پارێزگاری بەسڕەدا.

لە هەردوو سکاڵاکەدا داوا لە دادگای فیدراڵی کراوە، بڕیارەکانی سەرۆک کۆمار بۆ دامەزراندنی پارێزگاری موسەننا و بەسڕە هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمریکا: ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراون کە لە ئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون
پێشت ئەمریکا: ٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراون کە لە ئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون
تورکیا سنووری برادۆست بۆردومان دەکات
دواتر تورکیا سنووری برادۆست بۆردومان دەکات
ەیوەندیدار