گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا دەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ لیژنەکەیان لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە، دەشڵێت، “دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ٢٥ـی هەموو مانگێکەوە دەکرێتە رۆژی ١٨ـی هەموو مانگێک”.

ئەندامێکی لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، ئەو میکانیزمە کە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ کراوە بەشێوەیەکی کاتی بووە و بڕیارە رۆژی ١٥ـی نیسان دووبارە تاوتوێی میکانیزمەکان بکرێتەوە.

هاوکات عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند بە گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەی مووچەخۆران لە کاشەوە بۆ ئەلیکترۆنی سەرجەم گرفتەکان چارەسەردەبن.

دەشڵێت”بەهیچ جۆرێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جارێکی دیکە ناکەوێتە ژێر مەترسییەوە”

شارەزایەکی کەشناسی: سبەی باران دەبارێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: سبەی باران دەبارێت
تەندروستی سلێمانی: مانگی ڕابردوو  نزیکەی ٢٧ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
دواتر تەندروستی سلێمانی: مانگی ڕابردوو نزیکەی ٢٧ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
پەیوەندیدار