تەندروستی سلێمانی: مانگی ڕابردوو نزیکەی ٢٧ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە



تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، مانگی ڕابردوو ٢٦ هەزار و ٧٣٦ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لە رۆژی ١-٣١-٣-٢٠٢٤، لە نەخۆشخانەی شار ٢٦ هەزار و ٧٣٦ نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە ١٩ هەزار و ٨٥٦ نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هەزار و ٧٢٩ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و هەزار و ٧٣ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، پێنج هەزار و ٥٤ نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە هەزار و ٥٠٩ نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و هەزار و ٤٨ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و ٥٦٤ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و ٦٤٩ نەخۆش لەبەشی هەناوی و ٣٩٥ نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار هەزار و ١٣٦ نەشتەرگەری جۆراوجۆر و ١٧٣نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە و ٨٩ هەزار و ٦٣٦ شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و ٢٩٣ هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها حەوت هەزار و ٦٩٦ تیشك و سێ هەزار و ٦٧٦ سۆنەر و ٢٨٣ ئیكۆ و هەزار و ٢٥٧ چارەسەری سروشتی كراوە.
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا دەکرێت
پێشت گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا دەکرێت
وتەبێژی حكومەتی عێراق: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە جێبەجێ‌ دەكەین
دواتر وتەبێژی حكومەتی عێراق: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە جێبەجێ‌ دەكەین
پەیوەندیدار