وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکامان ئاگادار کردەوە کە هێرشەکانمان سنووردار دەبن



حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: تاران واشنتۆنی ئاگادار کردۆتەوە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سنووردار دەبن و بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەبێت.

 

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ باڵوێزی وڵاتانی دەرەوە لە تاران ڕۆژی یەکشەممە ١٤ – ٤ – ٢٠٢٤، ڕوونیکردەوە، ئێران ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل “سنووردار” دەبێت و بۆ بەرگریکردنە لە خۆی.

 

عەبدوڵڵاهیان وتی: تاران ٧٢ کاتژمێر پێش هێرشەکانی سەر ئیسرائیل دراوسێکانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە.

 

وتیشی؛ تاران لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکی نوێ درێغی ناکات، هەربۆیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان شوێنی هەڵدانی فڕۆکەکانی ئێف ٣٥ی کردە ئامانج.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوەیخستەڕوو؛ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەمان پێشێلکردنی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بوو، ئێمە خۆڕگریمان نیشان دا، بەڵام پێدەچێت ئیسرائیل ئەوە بە هەڵە تێگەیشتبێت.

تەیف سامی بڕیاری بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا
پێشت تەیف سامی بڕیاری بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا
ئەوەی لە پەلامارەكانی ئێراندا سەیرو سەمەرە بوو!
دواتر ئەوەی لە پەلامارەكانی ئێراندا سەیرو سەمەرە بوو!
ەیوەندیدار