هێرشەکەی ئێران بە ژمارە



میدیای ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە ئێران زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر ئیسرائیل بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، ئێران لە هێرشەکەیدا 185 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 110 مووشەکی زەمین بە زەمین و 36 مووشەکی کروزی لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بەکارهێناوە.

ئەوەشیانخستەڕوو کە هێرشەکە ماوەی پێنج کاتژمیری خایاندووە، هاوکات میدیای ئیسرائیلیش هەمان ژمارەی دەربارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە.

هەرچەندە ئێران جەخت لە سەرکەوتنی هێرشەکەی دەکاتەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زۆربەی مووشەکەکان بەر لەوەی بگەنە ئاسمانی ئیسرائیل تەقێندراونەتەوە.

ئێزگەی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، هەندێک لە مووشەکە بالیستییەکانی ئێران زیانێکی کەمیان بە ژێرخانی ئیسرائیل گەیاندووە.

36 ساڵ بەسەر یادی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد تێپەڕ دەبێت
پێشت 36 ساڵ بەسەر یادی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد تێپەڕ دەبێت
پۆلیسی سلێمانی: لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە
دواتر پۆلیسی سلێمانی: لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە
ەیوەندیدار