زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نیسانەوە ئاشکرا دەکرێت



وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەکرێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێتە بەغدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەمەودوا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت ئەگەر حکومەتی هەرێم لیستی مووچەخۆران بە تەواوی بۆ بەغدا بنێرێت.

بەپێی زانیارییەکان، مانگانە عێراق لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ی هەموو مانگێک ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەو ماوەیەدا پارەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەمەش دەبێتە سێیەم مووچە کە لەم مانگەدا دابەشبکرێت.

هەر کەسێک خۆڵ و خاشاک فڕێ بدات 500 هەزار غەرامە دەکرێت
پێشت هەر کەسێک خۆڵ و خاشاک فڕێ بدات 500 هەزار غەرامە دەکرێت
پەروەردە لە ساڵیادی ئەنفالدا ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە
دواتر پەروەردە لە ساڵیادی ئەنفالدا ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار