ئەپڵ هۆشداری دەدات و بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە



ئەپڵ بەکارهێنەرانی خۆی لە هیندستان و ٩١ وڵاتی دیکە ئاگادار کردەوە ڕەنگە ببنە قوربانی “هێرشی سیخوڕی”، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن هاککەرانەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەینێرن.

ڕۆیتەرز پێداچوونەوەی بە ئاگادارییەکی کۆمپانیای ئەپڵ کردووە، ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکە بۆی دەرکەوتووە کە هێرشبەرەکان هەوڵیانداوە “لە دوورەوە ئایفۆنەکان هاک بکەن”.

بەگوێرەی ئاگادارییەکە، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن هاککەرەکانەوە بە بەرنامەی سیخوڕی ئەنجام دەدرێن، دەگمەنن و ئاڵۆزترن لەو جۆرە هێرشانەی کە پیشتر ئەنجام دراون.

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئایفۆن لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ساڵانە چەندین جار ئەو جۆرە ئاگادارییانە دەنێرێت، کە ڕەنگە ببنە جێگەی مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی و  تا ئێستا بە گشتی زیاتر لە ١٥٠ وڵات بەکارهێنەرانی ئاگادارکردووەتەوە.

هەندێک لە یاسادانەرانی هیندستان پێشتر وێنەی ئاگادارییەکی کۆمپانیاکەیان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە کە دەڵێت: “ئەپڵ پێی وایە هێرشبەرانی سپۆنسەری دەوڵەت تۆ دەکەنە ئامانج و هەوڵدەدەن لە دوورەوە ئایفۆنەکەت هاک بکەن”.

دواتر کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ، ئاگادار کردنەوەکانی تایبەت بە کۆمپانیا کە فەرمیبن و بۆ بەکارهێنەران بنێردرێن بەهیچ جۆرێک باسی “هیچ هێرشبەرێکی دیاریکراوی نەکردووە کە دەوڵەت سپۆنسەری دەکات”، بۆیە خۆتان لەوجۆرە ئاگادارییانە بپارێزن.

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا
پێشت دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا
چین ئۆتۆمبێلی زیاتر هەناردە دەکات
دواتر چین ئۆتۆمبێلی زیاتر هەناردە دەکات
ەیوەندیدار