جارێکیتر نرخی نەوت گەیشتەوە سەرو ٩٠ دۆلار



لە بازاڕی پێنوێنی جیهانی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەرزوونەوەیەکی بەرچاوە لەماوەی چەند مانگی پێشوودا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٦ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستهۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن لە جیهاندا، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو گرژییانە پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا. شارەزایانیش ئاماژەیان بەوە کرد، “نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار”.

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦.٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هۆکارێکی تریش لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل و حەمماس، حوسییەکان بۆ پشتیوانی حەمماس لە دەریای سورەوە هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتیانەی هەڵگری نەوتن ودەیانتەقێننەوە، لەلایەکی تریشەوە

هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.

پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشی مووشکی بکاتە سەر ئیسرائیل
پێشت پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشی مووشکی بکاتە سەر ئیسرائیل
کەشناسی پیشبینی بۆ کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی پیشبینی بۆ کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار