مامۆستایانی ناڕازیی داواكارییەكانیان ڕادەگەیەنن



ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی جەخت لە داواكارییەكانیان دەكەنەوە و ڕایدەگەیەنن، بەم زووانە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە بەغداد و لایەنە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان هەوڵ و هەنگاوی نوێ و کاریگەر دەخەینەگەڕ.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی پەیامێكیان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەوەی تاوەکو ئەمڕۆ بەدەستهاتووە، بەرهەمی کاری پێکەوەیی هەمووانە، نەک تەنها حیزب و ئەنجومەن و دەستە و کەسایەتییەک، بەڵام کار و خەباتی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە، لە پێدانی تەنها دوو مووچەدا کورتبکرێتەوە، بۆیە ئەمە کۆتایی ڕێگاکە نییە و زۆرمان ماوە.

بەناوی خوای گەورە
پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و گەیشتن بە بەشێک لە ئامانجەکان
مامۆستایانی خۆڕاگر
فەرمانبەران
سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان
پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠ ساڵ لە پشوودرێژیی، کۆڵنەدان و پێداگیریی، سوپاس بۆ خودا کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، مانگی خوداپەرستی و لێبووردن، بەشێک لە #بەری_ڕەنجی شۆڕشە سپییەکەمان هاتەبەرهەم. هەر لەم بۆنەیەدا، #پیرۆزبایی_هاتنی جەژنی ڕەمەزان ئاڕاستەی گشت لایەک ئەکەین و لە خوای مەزن داواکارین، کە کردەوەی چاک لە ئێمە و ئێوەش قبووڵ بکات.
بەڕێزان ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ #ئازایەتیی و هۆشیاریی و #پێداگیریی_مامۆستایان و فەرمانبەرانی گشت چین و توێژەکان، هاوکات ڕۆڵ و خەمخۆریی ئەو کەسایەتیی و پەرلەمانتار و تەنانەت لایەنانەش #بەرزئەنرخێنین، کە بەئاشکرا یان دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان پشتیوانمان بوون و هاوسۆزییان بۆ دەربڕیوین.
بۆیە پێمانوایە ئەوەی تاوەکو ئەمڕۆ بەدەستهاتووە، بەرهەمی #کاری_پێکەوەیی_هەمووانە، نەک تەنها حیزب و ئەنجومەن و دەستە و کەسایەتییەک، بەڵام کار و خەباتی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە، لە پێدانی تەنها دوو مووچەدا #کورتبکرێتەوە، بۆیە ئەمە کۆتایی ڕێگاکە نییە و زۆرمان ماوە کە داکۆکی لێبکەین. پشت بەخوا و پاڵپشتی ئێوە، کۆڵی لێنادەین و پێداگیرین لەسەر #داواکانی_ڕابردوومان، کە دیارترینیان بریتین لە:
١. دامەزراندان و بەهەمیشەییکردنی #مامۆستایانی_وانەبێژ.
٢. جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی و #بەنیشتیمانیکردنی_مووچە لە ڕێی بانکە فەرمییەکانی حکومەتی فیدراڵەوە.
٣. دیاریکردنی چارەنووس و گێڕانەوەی #مووچە_پاشەکەوتکراوەکان و ئەو مووچە و بڕە پارانەی بە هەر ناوێکی ترەوە لە مووچەکانمان بڕاون.
بۆ ئەو مەبەستەش، لە #ئاییندەیەکی_نزیکدا، وەک ڕابردوو، لەگەڵ دڵسۆزان و ناوەندەکانی بڕیار لە بەغداد و لایەنە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان و دیپلۆماتە خۆرئاواییەکان، هەوڵ و #هەنگاوی_نوێ و کاریگەر دەخەینەگەڕ.
ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران سەرکەوت و دوو مووچە دابەشکرا
دواتر سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران سەرکەوت و دوو مووچە دابەشکرا
ەیوەندیدار