بەوێنە؛ مانگ بینرا و سبەینێ‌ جەژنە



ناوەندی فەلەكی بەسرە وێنەی هیلالی مانگی شەوالی بڵاوكردەوە، كە لە ئاسمانی هەردوو شاری بەسرە و كەربەلا بینراوە.

ناوەندی فەلەكی بەسرە چەند وێنەیەكی هیلالی مانگی شەوالی بڵاوكردەوە، كە لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی هەردوو شاری بەسر و كەربەلا تۆماری كردوون.

ناوەندی فەلەكی بەسرە ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 9ی نیسان، هیلالی مانگی شەوال بینراوە بەجۆرێك لە ئاسمانی شاری بەسرە لە كاتژمێر 8:26 خوولەك و لە ئاسمانی شاری كەربەلا لە كاتژمێر 10:08 خوولەك بینراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بینینی هیلالی مانگ بەڵگەی ئەوەیە، كە سبەینێ‌ چوار شەممە 10ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی دوێنێ‌ دوو شەممە هیلالی مانگ لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەرێمی كوردستانیش نەبینرا و بەهۆیەوە، هەریەكە لە ئەوقافی هەرێم و عێراق و سعودیە و توركیا و ئێران و ئیمارات و كوێت و بەشی زۆری وڵاتانی دیكە بڕیاریاندا ڕۆژی چوار شەممە 10ی نیسان بكرێتە جەژن.

كەركوك دوای 4 مانگ لە هەڵبژاردن ناتوانێت حكومەتی خۆجێیی پێكبهێنێت
پێشت كەركوك دوای 4 مانگ لە هەڵبژاردن ناتوانێت حكومەتی خۆجێیی پێكبهێنێت
وانەبێژان دەکرێنە گرێبەست
دواتر وانەبێژان دەکرێنە گرێبەست
ەیوەندیدار