وانەبێژان دەکرێنە گرێبەست



وەزیری پەروەردە بڵاویکردەوە دوای جەژنی ڕەمەزان لیستی مووچەی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەستبوون دەدەنە عێراق.

لە بڵاوکراوەکەیدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات، کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت،

ڕوونیشیکردۆتەوە، دوای ناردنی ئەو لیستە داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکرێت، کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن .

ئالان حەمە سەعید دەشڵێت، داوا لە هەموولایەکیش دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات .

جەختیش دەکاتەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤ ، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.

بەوێنە؛ مانگ بینرا و سبەینێ‌ جەژنە
پێشت بەوێنە؛ مانگ بینرا و سبەینێ‌ جەژنە
جەژن، هاوشێوەی مانگی ڕەمەزان پێگەیەکی مەزنی هەیە
دواتر جەژن، هاوشێوەی مانگی ڕەمەزان پێگەیەکی مەزنی هەیە
ەیوەندیدار