یەکەم ڕۆژی جەژن باران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەرۆ بارانبارین دەست پێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ بارینی باران پێشبینی دەکرێت خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی هەرێم، لە هەندێک ناوچەى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە) وە هەندێ ناوچەى ڕۆئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ) ئیدارەى ڕاپەڕین و قەزای کۆیە و دەوروبەرى ئەگەرى بارانى بە لێزمە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، خێراى با مامناوەند دەبێت، لە کاتی بارانبارین بەرزدەبێتەوە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا بارانبارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاوییەکان و پارێزگای سلێمانى چالاک دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 3- 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ، هاوکات خێراى با مامناوەند دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 23

سلێمانی: 22

دهۆک: 21

کەرکووک: 25

هەڵەبجە: 22

زاخۆ: 22

سۆران: 17

حاجی ئۆمەران: 10

گەرمیان: 27

ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
پێشت ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژانی جەژن بۆ گەشتیاران کراوە دەبن
دواتر دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژانی جەژن بۆ گەشتیاران کراوە دەبن
ەیوەندیدار