نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە



نرخی نەوت بەربەستی 90 دۆلاری شکاند و زێڕیش بەردەوامە لە تۆمارکردنی بەرزبوونەوەی مێژوویی.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 63 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت و نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتە 86 دۆلار و 64 سەنت.

لە لایەکی دیکەشەوە هەڵکشانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و 356 دۆلار ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بگاتە ئەو ئاستە.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت و زێڕ بۆ مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داکشانی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە.

گەشتوگوزار: تا کۆتای جەژن زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سلێمانی
پێشت گەشتوگوزار: تا کۆتای جەژن زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سلێمانی
پسپۆڕێکی خۆراکی: نابێت لە بەیانی جەژندا بڕێکی زۆر خواردن بخورێت
دواتر پسپۆڕێکی خۆراکی: نابێت لە بەیانی جەژندا بڕێکی زۆر خواردن بخورێت
ەیوەندیدار