هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت



دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، لە دەروازەکە هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت:” سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نووسینگە و كاسبكاران ئاگاداردەكەینەوە كە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت”.

لە بارەی هاتووچۆی گەشتیارییەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتووچۆكان ئاساییدەبنەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامی: تا دۆخەکە بەمشێوەیە بێت بەشداری هەڵبژاردن ناکەین
پێت بزووتنەوەی ئیسلامی: تا دۆخەکە بەمشێوەیە بێت بەشداری هەڵبژاردن ناکەین
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار گەیشت
دوات زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار گەیشت
پەیوەندیدار