زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار گەیشت



وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانرایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا کە دەکاتە 20ی نیسان تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ ٨ی رایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارین و دوای پشووەكانی جەژن “میزانی مراجعە” و لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرێن و بەپێی ئەو بڕیارەی ئێستا بۆ مووچە كاری لەسەر دەكرێت لە ٢٠ی ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و بەپێی بڕیارەكە لە ٢٠ی نیسان تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەوەی گرنگە مووچە جیابكرێتەوە لە هەموو پابەندییەك و لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت و پێش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی عێراق چەند جارێك گفتوگۆی لەسەر كراو یەكلاكرابووەتەوە”.

دوای دوو مانگ لە دواکەوتنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی یەک هەفتەدا دوو مووچەی دابەشکرد و بەجۆرێک ئێستا بە شەوانیش بانکەکان پارە دابەشدەکەن.

هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت
پێت هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت
کەشناسی:سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت
دوات کەشناسی:سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدار