ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن



دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار، بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن و تا پێش جەژنی ڕەمەزان دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان تەواودەبێت.

ڕۆژی هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ مووچەی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ب. پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار لە کاتێکدایە، نزیکەی هەفتەیەک بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات تێپەڕیوە، بەپێی زانیارییەکان لە ٢٠ی ئامانگە عێراق پارەی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەی هەرێم دەکات.

10  کۆچبەری ئەفغانی لە سلێمانی دەستگیرکران
پێشت 10  کۆچبەری ئەفغانی لە سلێمانی دەستگیرکران
جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە
دواتر جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە
ەیوەندیدار