جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە



ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دوکانێکی زۆر سووتاون.

بازاڕی لەنگەی ھەولێر لە نێوان شەقامی ٤٠ مەتری و ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر ھەڵکەوتووە بە یەکێک لە بازاڕە قەرەباڵغەکانی شارەکە دەناسرێت و لە ئێستادا ئاگرەکە لە بەشی لای شەقامی ١٠٠ مەتری کەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت و ھەوڵەکانی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکە و ڕێگریی لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەردەوامە.

لەوەتەی لەنگە لەم شوێنە بونیادنراوە، چوار جار ئاگری گرتووە، جارێک لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، دواتر لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، هەروەها جاری پێشوو لە ٢٨ی شوبات جارێکی دیکە ژمارەیەک دوکان ئاگریان تێبەربوو کە بووە هۆی سووتانی سەدا ٢٥ ی بازاڕەکە.

ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن
هاتووچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە
دواتر هاتووچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە
ەیوەندیدار