![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە.
هاتووچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بە هۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بە مەبەستی گەشت و سەیران کردن سەردانی سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان بکەن، بۆیە لە بەر بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ڕیکخستنی هاتووچۆ، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.