عێراق هەوڵ دەدات پشت بە داهاتی نانەوتی ببەستێت



وەزارەتی دارایی هەوڵەکانی عێراقی بۆ پشتبەستن بە داهاتی نانەوتی ڕاگەیاند و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی داهاتی نانەوتی کرد لە عێراق بە رێژەی 6٪ .

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق تۆماری داهاتی مانگانەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا داهاتی نانەوتی بە رێژەی ٦٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە ١١٪، ئەمە لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لە هەمان کاتدا داهاتی نانەوتی ٥٪ بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بودجەی ئەمساڵ گەشەکردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، داهاتی نانەوتی ١١٪ی بودجەی پێکهیناوە، بە تێکڕاش داهاتی هەر مانگێکی نانەوتی زیاتر بووە لە یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار، ئەم داتایە بۆ سامنگی ڕابردووی ئەمساڵ بووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سەرجەم ئەو بەشانەی کە داهاتی نانەوتی پێکدەهێنن لە داهاتی باج، گەشتیاری، کشتوکاڵی، گومرگ و داهاتەکانی تر بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٩٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە ، ئەم داتایانە دڵخۆشکەرن بۆ بەرەوپێشچوونی ژێرخانی عێراق و داهاتی نانەوتی، و هەنگاونانی عێراق بۆ پشتبەستن بەو داهاتانە.

لەو بارەیەشەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، داهاتی نانەوتی لە عێراق بە رێژەی ٥٪ گەشە بەخۆیەوە دەبینێتبەم پێیەش “هەڵاوسان لە عێراق لە ٧٪ دابەزیوە بۆ ٥.٥٪ کە کەمترین ئاستە بەراورد بە ساڵانی رابردوو”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆڕبەندی ئابووری لە جنێف رایگەیاند، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی ئابووری و داهات بەردەوامە و هەوڵیش دەدەن لە دوو ساڵی داهاتوودا عێراق لە وڵاتێکی نەوتییەوە بگۆڕن بۆ ئابووری نانەوتی و وزە و کشتوکاڵ.

مووچەی خانەنشینانی هەرێم زیاد دەكرێت
پێشت مووچەی خانەنشینانی هەرێم زیاد دەكرێت
سبەینێ‌ خۆرگیرانە… ئایا كێشە بۆ بینینی مانگ دروست دەبێت؟
دواتر سبەینێ‌ خۆرگیرانە… ئایا كێشە بۆ بینینی مانگ دروست دەبێت؟
ەیوەندیدار