وەزارەتی دارایی: پێش جەژن مووچەی مانگی سێ بە تەواوی دابەش دەکرێت



تەواوی پارەی مووچەی مانگی ئازار خرایە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و پێش جەژن مووچەی مانگی سێ بە تەواوی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندم کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی مووچەی مانگی ئازاز کە بڕەکەی٣٩٠ ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بە پێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە ڕاگەیەنراوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە وەزارەتی دارایی عێراق ٤٣٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی سێ ناردووە.

“شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانی و هەرکەسێک دەستگیربکرێت سزای قورس دەدرێت”
پێشت “شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانی و هەرکەسێک دەستگیربکرێت سزای قورس دەدرێت”
سەرۆک کۆمار داوای چارەسەرکردنی پرسی مووچە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات
دواتر سەرۆک کۆمار داوای چارەسەرکردنی پرسی مووچە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات
ەیوەندیدار