بافڵ تاڵەبانی: نابێت مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت



سەرۆکی یەکێتی جەخت دەکاتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا و دوورخستنەوەی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگیی و هاریکاریی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بەئامانجی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێکران و لەوبارەیەوە سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هەر لەسەرەتاوە هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو پاراستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تێکەڵنەکردنی بە ململانێ سیاسییەکان بوو، کە دواجار بە هەوڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دادگای فیدراڵی و دۆستەکانی کورد توانرا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

‏‎وتیشی، کاری لەپێشینەی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و شەرەفمەندانەیە بۆ خەڵکەکەمان و هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین. وەکچۆن هیوادارین هەموولایەک بەهەمان رۆحییەتەوە کاربکەن و لەخزمەت بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا بن.

‏‎لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانیش، بافڵ تاڵەبانی وتی، رێز لە بڕیارەکان دەگرین و پابەندین بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، دەمانەوێت پرۆسەکە بەشێوەیەکی بێگەرد بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی خواستەکانی هەموولایەک بێت.

مووچە، بزوێنەری ئابوری هەرێم
پێشت مووچە، بزوێنەری ئابوری هەرێم
سەرەتای سەردەمی زیرەکی دەستکردی تایبەت BESPOKE AI
دواتر سەرەتای سەردەمی زیرەکی دەستکردی تایبەت BESPOKE AI
ەیوەندیدار