سەرەتای سەردەمی زیرەکی دەستکردی تایبەت BESPOKE AI



*جەی ئێچ هان

 

پەنجا ساڵ بەسەر سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسدا تێدەپەڕێت کە یەکەمین ساردکەرەوە و جلشۆر و فێنککەرەوەی خستە بازاڕەوە، بە تایبەتی لە ساڵی 1974 و لەو کاتەوە گەشتەکەمان بەرەو پێشخستنی داهێنان لە ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەردەوام بووە.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پێنج ساڵ لەمەوبەر؛ لە ساڵی 2019 کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ یەکەمجار پەردەی لەسەر ئامێرەکانی تایبەتی ماڵەوەی Bespoke ی خۆی لادا. کە ئەم ئامێرانە بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەران لە ڕێگەی تایبەتمەندی و دیزاینی بەرزکراوە دروستکراون. و ئێستا، خۆمان ئامادە دەکەین بۆ چوونە ناو سەردەمێکی نوێی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە کە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد و پەیوەندی پێشکەوتوویان هەیە لەسەر بنەمای ئیکۆسیستەمی SmartThings.
چۆن ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد و ماڵە زیرەکەکانی پەیوەستکراو شۆڕشێک لە تێگەیشتنمان لە ژیانی سەردەمی لە ماڵەوە دەکەن؟ ئەمەیە کە لەم بابەتەدا باسی دەکەین.

 

بۆچی ئاسایش و سەلامەتی لە دڵی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکردی تایبەت Bespoke AI دایە؟
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لەلایەن کۆمپانیای “ئایپیسۆس” کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی توێژینەوەی بازاڕە ئەنجامدراوە، گرنگی ئاسایش لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا پشتڕاست دەکاتەوە. توێژینەوەکە بە ناوی “ژیانمان لەگەڵ زیرەکی دەستکرد: ڕاستی ئەمڕۆ، توانای سبەی”، ڕاپرسییەکی لە 17 هەزار کەس لە 17 وڵاتدا ئەنجامداوە. دۆزینەوەیەکی گرنگ ئەوە بوو کە 42%ی بەشداربووان “بەرزکردنەوەی ئاسایش”یان بە توخمێکی زۆر گرنگی زیرەکی دەستکرد زانیووە، لەکاتێکدا 44% تاڕادەیەک بە گرنگیان زانیووە.

هەرچەندە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەوڵەمەندە بە توانا، بەڵام پێشکەوتووترین سیستەمەکانی زیرەکی دەستکرد بێسوود دەبن ئەگەر بەکارهێنەران نەپارێزن، تەنانەت ڕەنگە مەترسیش دروست بکەن.

 

هەر بۆیە ئاسایش جێگەی سەرنجی ئامێرەکانی Bespoke AI ە. ئێمە بە درێژایی تەواوی پرۆسەی پەرەپێدانی ئامێرەکانمان زۆرترین گرنگیمان بە ئاسایش داوە، دڵنیا دەبینەوە لەوەی بەکارهێنەران دەتوانن سوودی تەواو لە ئامێرە دیجیتاڵییەکانی زیرەکی دەستکرد وەربگرن، هەموو ئەمانە لەکاتێکدا چێژ لە ئاسایش و ئارامی دەروونی وەردەگرن.

سەکۆی Samsung Knox ئامێرەکانمان دەپارێزێت کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن، دڵنیای دەدات لەوەی کە بە شێوەیەکی پارێزراو کاردەکەن، هەروەها تەکنەلۆژیای Knox Matrix لەسەر بنەمای blockchain چاودێری ئامێرە بەستراوەکانی سامسۆنگ دەکات و پارێزراویان دەکات.

نوێترین ئامێرەکانمان کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن، ساردکەرەوەی چوار دەرگای Bespoke لە دۆخی Flex™ لەگەڵ AI Family Hub™+ و Bespoke Jet Bot Combo™ AI، هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەڵماسیان بۆ تواناکانی ئاسایشی ئینتەرنێتی شتەکان (IoT) لە UL Solutions وەرگرتووە، کە کۆمپانیای جیهانیە بۆ زانستی سەلامەتی. ئەم پۆلێنکردنە بەرزترین پێوەرەکانی ئاسایشی ئینتەرنێتی شتەکان پشتڕاست دەکاتەوە، کە بە هیچ ئامێرێکی تری ماڵەوە لە جیهاندا بەدەست نەهاتووە.

بەڵام هەوڵەکانی سامسۆنگ بەوەوە کۆتایی نایەت، چونکە هەمیشە هەوڵدەدەین بەدواداچوون بۆ تەکنەلۆژیای نوێ بکەین کە بتوانێت ئاسایشی ئامێرە زیرەکییە دەستکردەکان و ماڵە زیرەکەکان بەرزبکاتەوە.

 

ڕۆڵی ئامێرە زیرەکییە دەستکردەکان لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی زیرەک و بەردەوام
ئامانجی ئێمە لە سامسۆنگ دروستکردنی ئامێرێکە کە لە تەنها ئاسانکاری تێپەڕێت، چونکە ئامانجمان دروستکردنی ئامێری زیرەکی دەستکردە کە دوو ئامانجی سەرەکی بەدەستبهێنێت: بۆ هەمووان بەردەست بێت و بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی مانادار لەڕێگەی پێشخستنی بەردەوامی و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان پێشکەش بکات.

نوێترین ئامێری شتن و وشککەرەوەی سامسۆنگ کە هەمووی لە یەکدا هەیە، شاشەیەکی گەورەی تاچ LCD ی 7 ئینچیی لەگەڵدایە کە بۆ کارپێکردنی ئاسان دیزاین کراوە، کە پێداویستی بەکارهێنەرانی خاوەن توانای جۆراوجۆر دابین دەکات.

 

بە یەکگرتنی لەگەڵ Bixby، دەتوانرێت ئامێرەکە لە ڕێگەی فەرمانە دەنگییەکانیشەوە کۆنترۆڵ بکرێت، ئەمەش دەستڕاگەیشتنێکی فراوانتر مسۆگەر دەکات. جگە لەوەش تایبەتمەندی کردنەوەی دەرگای خۆکاری سامسۆنگ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی ئامێرەکە بکەنەوە بە دەست لێدانێکی سادە. لەمەش زیاتر، جلشۆر و وشککەرەوە نوێیەکە کاتێک خولی شۆردن و وشککردنەوە تەواو بوو، بە شێوەیەکی خۆکاری دەرگاکانی دەکاتەوە. و هەموو ئەم پێشکەوتنانە وایکردووە ئامێرەکانمان لە جاران ئاسانتر بەکاربهێنرێن.

سەبارەت بە بەشداری کۆمەڵایەتی ئامێرەکانمان، ئێمە نوێترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان. ئەمەش بریتییە لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووزە لە ئامێرەکاندا و بەکارهێنانی نیمچە گەیەنەرە پێشکەوتووەکان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووزە و دەردانی کاربۆن لە ساردکەرەوەکانەوە. جگە لەوەش ئێمە پەرە بە تەکنەلۆژیا دەدەین کە ڕێگە بە کارکردنی بەردەوامی پاککەرەوەی هەوا دەدات بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەردەوام فلتەرەکان بگۆڕدرێت.

 

ئامێرەکانی Bespoke AI: بەرجەستەکردنی زیرەکی دەستکرد لە باشترین ئاستیدا
پێکهاتەی ساڵی 2024مان بەرزترین ئاستی یەکخستنی زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت، کە دیزاین کراوە بۆ کەمکردنەوەی قورسی کاری ئەرکەکانی ماڵەوە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، تێکەڵکردنی هەستەوەری جۆراوجۆر، تەکنەلۆژیای ناسینەوە، ئامرازەکانی شیکاری داتا گەورەکان، چیپی بەهێزی زیرەکی دەستکرد، و سیستەمی کارپێکردنی Tizen.

لە سایەی ئەم توانایانە؛ شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکان شایەتی شۆڕشێکی هەمەلایەنە دەبێت. شاشە فراوانەکان کە لەناو ساردکەرەوەکانی Family Hub™ و شاشەی 7 ئینچ لە نوێترین ئامێری شتن و وشککەرەوەی سامسۆنگدا دروستکراون؛ ئاسانکاری دەکات بۆ کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ئامێرەکانی لە سەرانسەری ماڵەکە بە ئاسانی. جگە لەوەش دەتوانیت بە ئاسانی کارە سەرەتاییەکان بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکەت بەڕێوەببەیت، ئەمەش پێویستی بە کۆنترۆڵ یان کێشەی دوگمەکان نامێنێت.

ئەمساڵ بەنیازین زیرەکی دەستکردی درووستکەر تێکەڵ بە ئامێرەکانی Bespoke AI بکەین، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی گفتوگۆی سروشتییەوە کارلێکیان لەگەڵدا بکەن، هاوشێوەی قسەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان. بە فراوانکردنی ئیکۆسیستەمی SmartThings و تواناکانی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد، ئێمە زیاتر لە 100 ئەزموونی جۆراوجۆری پەیوەستکراو پێشکەش دەکەین کە ئامێرەکانی سامسۆنگ دەتوانن دابینی بکەن.

لە میانی چالاکیی “بەخێربێن بۆ زیرەکی دەستکردی تایبەت BESPOKE AI” لە ڕۆژی چوارشەممە 3ی نیسان، دەرفەتت دەبێت بۆ ئەزموونکردنی ئامێرە پێشەنگەکانی زیرەکی دەستکردی سامسۆنگ بۆ ساڵی 2024، لە چالاکیەکە تەنها گرنگی بە سەلامەتی نادەن، بەڵکو باشبوونی کۆمەڵگا و ژینگەکەمان لەبەرچاو دەگرن. لەگەڵمان بن کاتێک دەست دەکەین بەم گەشتە بۆ دیاریکردنی داهاتووی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکردی تایبەت Bespoke AI.

*بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی یەکەی ئەزموونی ئامێر لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس

بافڵ تاڵەبانی: نابێت مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت
پێشت بافڵ تاڵەبانی: نابێت مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت
دواتر بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت
ەیوەندیدار