بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتیکردەوە هیچ پێشنیازێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت و وتی: “لە کاتی خۆیدا دەکرێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە بەغداوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ پێشنیازێک بۆ دواخستنی نەکراوە.

پێشتریش ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ “خەڵک” ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە.

ئەمەش لە کاتیكدایە کە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، یەکێتی بە داواکارییەکی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ڕازی بووە.

سەرەتای سەردەمی زیرەکی دەستکردی تایبەت BESPOKE AI
پێشت سەرەتای سەردەمی زیرەکی دەستکردی تایبەت BESPOKE AI
سەرۆکی هەرێم: دەبێت بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات
دواتر سەرۆکی هەرێم: دەبێت بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات
ەیوەندیدار