ڤیزە و نشینگەی هەرێمی کوردستان نادرێت بە هاووڵاتییانی سوریا



بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هاووڵاتییانی سوریا ناتوانن ڤیزە وەربگرن و لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە کردووە و تێیدا هاتووە، لە ڕۆژی 29ی مانگی ئازاری 2024 پێدانی ڤیزە بە هەڵگری پاسپۆرت و تاڤڵ دۆکیومێنتی سوری ڕادەگیرێت.

لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز سوری هەڵگری نیشنگەی ئەمریکا، کەنەدا، ئەوروپای هەبێت ئەوا بە مەبەستی گەشتوگوزار دەتوانن بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڤیزە وەربگرن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گەشتیارانەی ڤیزەیان هەیە و پێش ڕۆژی 29ی مانگی ئازار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ناتوانن ڤیزەکانیان بگۆڕن بۆ نشینگە و بەر لە تەواوبوونی ماوەی ڤیزەکەیان دەبێت خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
پێشت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن
ەیوەندیدار